سەرۆک ئەرکانى هێزە چەکدارەکانى ئێران،
هەڕەشەى بە ئامانجگرتنى ژێرخانى ئابورى ئیسرائیل دەکات ئەگەر
بێتو وەڵامى هێرشە موشەکییەکەیان بدەنەوە.
هەواڵ:KNNC
محەمەد باقرى سەرۆکى ئەرکانى هێزە چەکدارەکانی ئێران
رایگەیاند، ئەگەر بێتو ئیسرائیل کاردانەوەى بۆ هێرشە موشەکییەکەى وڵاتەکەى
هەبێت ئەوا بەتوندى و بەشێوەیەکى بەهێزتر وەڵامیان دەدەنەوە و ئەمجار هێرش دەکەنە
سەر ژێرخانى ئیسرائیل
باقرى لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتى:
تواناى ئەوەمان هەیە هێرش بکەینە سەر ژێرخانى ئابورى ئیسرائیل بە تەواوى
لەناوى بەرین، بەڵام لە هێرشەکەى رۆژى سێ شەممەدا تەنها بنکە سەربازییەکان
و بنکەکانى دەزگاى هەواڵگرى ئیسرائیلمان کردوەتە ئامانج
لەلایەکى دیکەوە، تەلەڤزیۆنى فەرمیی ئێران لەبارەى
ژمارەى موشەکەکانى ئاڕاستەى ئیسرائیل کراون رایگەیاند؛ لە هێرشەکەیدا ئێران 200
موشەکى بەکارهێناوە، ئاماژەش بۆ ئەوەکراوە کە "هێرشە موشەکییەکانى ئێران کۆتایی
هاتوە ئەگەر ئیسرائیل دنەیان نەدات".
378 جار خوێندراوەتەوە