بەهۆى کەوتنەخوارەوەى
ئۆتۆمبێلێک لەیەکێک لە پردەکانى شارى کەرکوک سێ کەس بونەتە قوربانیی و بەپێی
لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکانیش هۆکارەکەى تیژڕۆیی بوە.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن
لە شارى کەرکوک رایگەیاند؛ کاتژمێر (1:00)ـى بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆرى
پیک- ئەپ لەسەر پردى پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل لە شارى کەرکوک کەوتە خوارەوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد
کە بەهۆى ئەم روداوەوە دوو سەرنشینى ئۆتۆمبێلەکە بریندار بون و رەوانەى نەخۆشخانە
کراون، منداڵێکى تەمەن پێنج ساڵیش گیانى لەدەستداوە.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە
لەسەر چۆنیەتى و هۆکارى رودانى ئەم روداوە هاتوچۆیە دەستیپێکردوە، بەڵام بەپێی
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکارەکەى تیژڕۆیی بوە.
کەرکوک/ دلۆڤان مەجید
89 جار خوێندراوەتەوە