سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە؛بێجگە لە حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى گشتی زیاتر لە (20)
ئەندامی پلە باڵا جیاوازەکانی حزبوڵای لە بەیروتی
پایتەختی لوبنان بەئامانج گرتوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بڵاوكراوەیەكەدا سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: رۆژی
هەینی رابردو، لە ئۆپراسیۆنێكی وردی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل كە بەهاوكاری بەشی هەواڵگری
ئەنجامدراوە، فڕۆكە جەنگییەكان توانیویانە حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای
لوبنانی و عەلی كەركیی، فەرماندەی میحوەری باشوری ئەو حزبە بەئامانج بگرن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەهەمان شێوە كە زیاتر لە (20) بەرپرسی
باڵای پلە جیاوازی دیكەی حزبوڵای لوبنان كەلە ژێرزەمینەكانی بەیروتەوە پلانیان دژی
ئیسرائیل داڕشتوە، لەلایەن هێزی ئاسمانییەوە بەئامانج گیراون كە لە ناسنامەی ژمارەیەكیان
دڵنیا بونەتەوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، بەهۆی نزیكییان لە حەسەن نەسروڵا، ئەمنیداری
گشتی حزبوڵای لوبنان هەریەك لە ئیبراهی حسێن، سەمیر تۆفیق رۆڵی گرنگیان لە
ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەكانی رۆژانەی سەر ئیسرائیللەكان هەبوە، كە زۆربەی كات ناوەندە
مەدەنییەكانی قوتابخانە و نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەكانی دیكەیان وەك بنكەیەك بۆ
هێرش كردن بەكارهێناوە.
دوای بەئامانج گرتنی بارەگاكەی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای
لوبنانی لە گەڕەكی باشوری پایتەختی بەیروت، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: سوپای
ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی هەمو ئەو کەسانەی لە هێرشكردنە سەر
ئیسرائیل و هاوڵاتیییەكانی تێوەگلاون و لەناویان دەبەن.
91 جار خوێندراوەتەوە