پسپۆڕانی دەرونى وسیاسیی گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەى کە بەشداریکردن لە دەنگدان لەڕوی تەندروستییەوە سود بە کەسەکە دەگەیەنێت و هەڵبژاردنی کاندیدی دڵخوازت رەنگە هۆکار بێت بۆ تەندروستی باش بۆت.
تەندروستی:KNNC
توێژەران دەڵێن: دەربڕینی مافی دەنگدانت رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی دەرونی و تەندروستی جەستەیی باش، بەڵام ئەو کاریگەرییە ریژەییە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت.
دکتۆر لین ساندەرز، مامۆستای یاریدەدەری لە بواری سیاسەت لە زانکۆی ڤێرجینیا رایگەیاندوە " ئەوەی تۆ دەتەوێت و هەوڵی بۆ دەدەیت بە رێگەی توندوتیژی، دەتوانیت لە رێگەی دەنگدانەوە بەدەستی بهێنیت".
ساندەرز دەڵێت: کاتێک باوەڕت وایە شتێک دەکەیت کە دەتوانێت ژیانت باشتر بکات، ئەوە سودە دەرونییەکان زیاد دەبن و ئەمەش هۆکارە بۆ باشترکردنی تەندروستی جەستەیی بەشداریکردنیش لە دەنگدان پەیوەستە بە تەندروستی دەرونییەوە.
مارک زیمەرمان کە دەروناسێکی بەناوبانگە لەوبارەیەوە دەڵێت: بەشێک لە وێنەی گشتی تەندروستی باش ئەوەیە فێرببیت چۆن دەتوانیت خۆت بەهێز بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت کۆنترۆڵی ئەو شتانەی ژیانت بکەیت کە لەژێر کۆنترۆڵی تۆدان بۆ ئەمەش دەنگدان بە نمونە دێنێتەوە.
توێژەران باسیان لەوەشکردوە، کە دەنگدان و تەندروستی جەستەیی پەیوەندییەکی راستەوخۆیان نییە، واتە بەشداریکردن لە دەنگدان نابێت هۆی دابەزاندی چەوری یاخود جارەسەرکردنی شێرپەنجە، بەڵام لە روی دەرونییەوە کاریگەری لەسەر دەرونی کەسەکان دەبێت.
بەڵام چەندین لێکۆڵینەوە هەن کە دەریدەخەن بون بە ئەندامێکی چالاک لەڕوی سیاسییەوە لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیدا دەتوانێت سود بە تەندروستی تاکەکە بگەیەنێت و کاریگەری باشی لە ژیانی رۆژانەیدا هەبێت.
303 جار خوێندراوەتەوە