كاناڤارۆ لەگرتنەدەستی راهێنەرایەتی دینامۆ زەگرب نزیكبۆتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:25 - 27/09/2024
وەرزش
+
-

فابیۆ كاناڤارۆی ئیتاڵی لەگرتنەدەستی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی دینامۆزەگربی كرواتی نزیكبۆتەوە.

 

وەرزش:KNNC

 

رۆژنامەكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردۆتەوە فابیۆ كاناڤارۆ لە ئەزمونێكی نوێی راهێنانیدا رودەكاتە كرواتیاو دەبێتە راهێنەری یانەی دینامۆ زەگرب.

 

بڵاویشیان كردۆتەوە كاناڤارۆ و دینامۆ زەگرب گەیشتونەتە رێككەوتن و لەماوەیەكی نزیكدا گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵیەكە رادەیەگەنرێت.

 

لە ناوەرۆكی هەواڵەكەیاندا هاتوە لەكاتی دیاریكردنی كاناڤارۆ بە راهێنەری دینامۆ زەگرب، ئەوا لەیەكەم ئەركیدا بەرامبەر یانەی هایدۆك یاری دەكات كە جینارۆ گاتۆزۆی هاونیشتمانی سەرپەرشتی ئەركی راهێنانیان دەكات.

 

كاناڤارۆ لە مانگی چواری ئەمساڵدا بەكاتی بو بە راهێنەری یانەی ئۆدینێزی و ئەو یانەیەی لەدابەزین بۆ خولی پلە دوی ئیتاڵیا رزگاركرد، بەڵام لە هەنگاوێكی چاوەڕوان نەكراویدا سەرۆكی ئەو یانەیە رەتیكردەوە گرێبەستی هەمیشەیی پێشكەشی ئەستێرەكەی پێشوی تۆپی پێی وڵاتەكەی بكات.

89 جار خوێندراوەتەوە