هەندێک جار هۆکاری ئازار لە قاچدا، هەوکردن و بونی کلسە لە ژێی ئەخیلس
کە لەپشتی پێدایە و هەندێک جاریش ئێسکی زیادەی لەگەڵدایە.
تەندروستی:KNNC
د. هەڤین کەمال شا پسپۆڕی بەنج و ئازارشکاندن باس لەو هۆکارانە دەکات کە
دەبنە هۆی دروستبونی ئێسکی زیادە لە پشتی قاچ، کە ئەمانەن:
1- لەو کەسانەی زۆر بەپێوە دەوەستن و زۆر قاچیان ماندو دەکەن بۆ
ماوەیەکی زۆر ، یاخود سەرکەوتنی قادرمەی زۆر.
2- لەوانەیە بەهۆی بەرکەوتنی زەبرەوە بێت،
وەرزشەوانەکان زیاتر توشی دەبن، کە ژێیەکە دەئاوسێت و دەدڕێت
3- لەو کەسانەی وەرزشی ڕاکردن دەکەن بەڕێژەیەکی
زۆر، یاخود ئەوانەی لە تەمەنی کامڵبوندان و کۆتایی هەفتەکان لەوانەیە وەرزشێکی وەکو
بالە ، یاخود تێنس بکەن و ماندوی بکەن.
بەشێوەیەکەی
گشتی نیشانەکانیش ئەمانەن:
1-لەپێشدا بەئازارێکی کەم دەست پێدەکات لە قولەپێ و سەرو قولەپێ،لەپشتی پوزەوە، لەکاتی ماندوبون و وەرزش و ڕاکردندا لەدوایدا ئازارەکە زیاد دەکات و لەوانەیە بە بەردەوامی هەبێت.
2-ئازارێکی تیژ و بێزارکەر لە کاتی ڕاکردن و رۆشتن و سەرکەوتن بەسەر قادرمە.
3-ئاوسانی قولەپێ و هەندێک جاریش بەشی پێشەوەی پێ.
4-هەندێک جار ڕەق بون و ئازار لەکاتی دەستلێدانی ژێیەکە دروست دەبێت بەتایبەتی کاتی بەیانیان، دوای هەندێک چالاکی کەمتر دەبێتەوە.
ئەو هۆکارانەی ئەگەری توشبون زیاد دەکەن:
ڕەگەز؛ زیاتر لەپیاواندا ڕودەدات
تەمەن؛ لەگەڵ زیادبونی تەمەن زیاد دەکات
ئەو کەسانەی فلات فوتن و پێیان تەختە
فشار زیاتر دەخەنە سەر بەستەرەکە، قەڵەوی،
تووندی ژێیەکە خۆی
لەپێکردنی
قۆنەرەی گەرم لەکاتی وەرزش، هەروەها راکردن لەشوێنی شاخاوی و گرداویدا ڕێژەی توشبون
زیاد دەکات، بەگشتی لەوەرزی سارد و سەرما زیاترە .
هەندێک حاڵەتی نەخۆشی وەکو فشاری خوێن ، نەخۆشی پێست، بەکارهێنانی هەندێک
دژە بەکتریا
چارەسەرەکان:
باشترین چارەسەر پشودان و بەکارهێنانی
ئازارشكێن و دژەهەوکردنەکان و بەکارهێنانی پاکی سارد، وەرزشی تایبەت بۆ ڕاکێشان و
سترێچکردنی ژێیەکە، لەگەڵیدا وەرزش بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی پوز، لەپێکردنی پێڵاوی گونجاو و تەندروست ، هەندێک
جار پێویستە بنکەفی تایبەت دابنرێت .
1154 جار خوێندراوەتەوە