وەزیری ئابوری تایوان
رەتیدەکاتەوە ئەو ئامێرە پەیجەر-انە لە لوبنان تەقینەوە لە وڵاتەکەی دروستکرابن، نوێنەری لوبنانیش لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت: "پەیجەرەکان پێش ئەوەی بێنەوە ناو وڵاتەکەمان بۆمبڕێژکراون".
هەواڵ:KNNC
کیو جای هوی وەزیری
ئابووری تایوان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ئەو پێکهاتانەی کە بۆ دروستکردنی هەزاران
ئامێری پەیوەندی بێ وایەر (پەیجەر) بەکارهێنراون کە رۆژی سێشەممە لە لوبنان تەقینەوە،
لە تایوان دروست نەکراون.
وتیشی: " بە دڵنیاییەوە
دەتوانم بڵێم کە پەیجەر-ەکانی لە لوبنان تەقینەوە لە تایوان دروست نەکراون، ئاماژەی
بەوەشکرد دەسەڵاتدارانی دادوەری لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن".
هاوکات، کۆمپانیای گۆڵد
ئەپۆلۆ کە بنکەکەی لە تایوانە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو ئامێرانەی لە هێرشەکەدا بەکارهێنراون
ئەوان دروستیان نەکردوە، بەڵکو لەلایەن کۆمپانیای BAC ی بنکەکەی لە
بوداپێستەوە دروستکراوە و مۆڵەتی بەکارهێنانی نیشانە بازرگانییەکەی هەیە.
لەلایەکی دیکەوە نوێنەری
لوبنان لە نەتەوەیەکگرتوەکان نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش کردوە و رایگەیاندوە،
"لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی لوبنانەوە ئەنجامدراون دەریانخستوە،
ئەو ئامێرانەی پەيوەنديکردن کە لە لوبنان تەقينەوە پێش گەیشتنیان بۆ وڵاتەکە بۆمبڕێژکراون."
ئەوەش هاتوە، "ئەو ئامێرانە
کە بریتی بون لە پەیجەر و ئامێری وۆکی - تۆکی، بە ناردنی پەیامی ئەلیکترۆنی بۆيان
تەقێندراونەتەوە".
838 جار خوێندراوەتەوە