دواى روداوى تەقینەوەى ئامێری پەیوەندى بێتەل کە بە “پەیجەر” ناسراوە،
حیزبوڵاى لوبنان بەڵێنى بەردەوامیدا بە هێرشەکانى بۆسەر ئیسرائیل و جەخت
دەکاتەوە ئەم هێرشانەى لەمەودوایان سەخت دەبێت بۆ ئیسرائیل.
هەواڵ:KNNC
حیزبوڵاى لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردوەتەوە؛
"وەک رۆژانى رابردو ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ پشتیوانى غەززە بەردەوامى دەبێت،
جەختیشى کردوەتەوە ئەو ئۆپەراسیۆنانەى لە داهاتودا دەکرێن جیاواز و سەخت دەبن بۆ
ئیسرائیل" دواى تەقینەوەکانى ئامێرەکانى پەیوەندیکردنى پەیجەر لە لوبنان.
لەبارەى ئەو روداوەوە، سەرچاوەیەکى ئەمنیی
لوبنانى بە رۆیتەرزى وتوە:"مۆساد بڕێکى کەم تەقینەوەى لەنێو پێنج هەزار
ئامێرى پەیوەندیکردنى بێتەل "پەیجەر"ـى تایوانى چاندوە کە حیزبوڵا چەند
مانگێک پێش ئێستا داواى کردبو.
دوانیوەرۆی دوێنێ
سێشەممە، لە لوبنان بەهۆی تەقینەوەی ئامێری پەیوەندى بێتەل کە بە “پەیجەر” ناسراوە، 11 کەس
گیانیان لەدەستدا و 4 هەزار کەسی دیکەش بریندار بون، ئێستا دواى نزیکەى 400
لە بریندارەکان ناجێگیرە.
443 جار خوێندراوەتەوە