سه‌رۆكی لیژنه‌ی
دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات بە موچەخۆران و دەڵێت: موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
به ته‌واوی دابینكراوه و ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوتیش ببێت بە (60) دۆلار، دابەشكردنی
موچە روبەڕوی هیچ ئاسته‌نگێك نابێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
عه‌توان عه‌توانی،
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: پرسی دابەزینی نرخی
نەوت زیادەڕۆی تیادا كراوە، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەشكردنی موچە نابێت و
لەكاتی خۆیدا بەبێ دواكەوتن موچە دابەشدەكرێت.
وتیشی: پێشتر و
لەكاتی ئامادەكردنی بودجه، نرخی یەك به‌رمیل نەوت بە (70) دۆلار ئەژمار كراوە،
بەڵام ئێستا ئەوە ئێستا كێشە دروست ناكات و داهاتی نه‌وت بەئەو نرخە گه‌یشتوه‌ته (120)
تریلیۆن دینار، كە موچه‌ی موچه‌خۆرانی پێ دابین دەكرێت.
رونیكردوەتەوە،
ئه‌گه‌ر نرخی نەوت بردەوام بێت لەدابەزین و نرخەكەی ببێت بە (60) دۆلار، كاریگه‌ری
له‌سه‌ر موچه نابێت، هەروەك وتیشی: بۆ زیادكردنی داهات، هەوڵ هەیە كە داهاتی نا
نه‌وتی زیاد بكرێت، بە ئامانجی گه‌شه‌سه‌ندنی
به‌رده‌وام.
عه‌توان عه‌توانی
ئاشكرایكرد، لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وام ده‌بێت له میوانداریكردنی وه‌زیره‌كان، هه‌روه‌ها
میوانداری ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی ده‌كرێت بۆ پێداچونه‌وه به‌و جێگره‌وانه‌ی
كه ده‌توانرێت بۆ بودجه و داهاته نانه‌وتیه‌كان نه‌وتییه‌كان به‌هێزبكرێن.
177 جار خوێندراوەتەوە