کارمەندێکی پۆلیس لە شاری کەرکوک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی
15 فیشەکی پێیوەنرا و کوژرا و گومان دەکرێت هۆکارەکەى کێشەى کۆمەڵایەتیی بێت.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە کەرکوک رایگەیاند،بەیانی
ئەمرۆ کارمەندێکى پۆلیسى ئامادەى کەرکوک بە ناوى (مەنسور خەلیل ئیبراهیم) لەناو
ئۆتۆمبێلەکەى خۆیدا دەسترێژی گولـلەی لێکرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشکرد، کارمەندەکەی
پۆلیس جلوبەرگی فەرمی کاری لەبەردا بوە لە رێگادا بوە بۆ دەوام
و 15 فیشەکی پێیوەنراوە، گومان دەکرێت هۆکارى کوشتنەکەى کێشەى
دوژمندارى بێت.
دوای پێکهێنانی ئیدارەی نویی شاری کەرکوک
و لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە سنوری ئەو پارێزگایە حەوت حاڵەتی هێرش و
تەقینەوە رویانداوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک بونەتە قوربانی.
کەرکوک/ هۆزان جاسم
196 جار خوێندراوەتەوە