مستەفا سەید قادر و کونسوڵی گشتی چین لە هەولێر کۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
03:12 - 04/09/2024
کوردستان
+
-

جێگری سەرۆکی هەرێم لە شاری هەولێر پێشوازی کرد لە کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەردو و لا، هەڵبژاردنی پەرلەمان و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێکرد.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا سەید قادر لە شاری هەولێر پێشوازی کرد لە لیو جون، کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا، بیروڕا سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئەمنی و گەشەسەندنی ئابوری و پێشکەوتنی پیشەسازی و بازرگانی ئاڵوگۆڕکرا، هەروەها، فراوانکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا، بەسود وەرگرتن لە ئەزمونی پێشکەوتوی چین، بە بایەخەوە جەختی لەسەر کرایەوە.

 

جێگری سەرۆکی هەرێم، هیوای خواست کە هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە پرۆژەی ستراتیژی بازرگانی (بەندەری فاو) کە چیین وەک بەشێک لە دەستپێشخەری ئابووری کاری لەسەر دەکات.

 

لە دیدارەکەدا، جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد کرایەوە، بە ئامانجی گۆڕانکاری و سەرخستنی پرۆسەی سیاس و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان.

 

لە کۆتاییدا جێگری سەرۆکی هەرێم پرۆژەکانی چینی لە بواری تواناسازی و خوێندنی باڵا و چەند سێکتەرێکی تر بەرز نرخاند.

136 جار خوێندراوەتەوە