ئەمرۆ 30 ساڵ بەسەر
شەهیدکردنی ئەبوبەکر عەلی ناسراو بە بەکر عەلی
شاعیر تێپەردەبێت.
هەمەرەنگ: KNNC
بەکر عەلی کێ بو؟
ئەبوبەکر عەلی ناسراو بە
بەکر عەلی شاعیر له 19/6/1968 له گه‌ره‌كى كانێسكانى شارى سلێمانى له دایك بوه،
تا پۆلى دووه‌مى ناوه‌ندى ده‌خوێنێت و به هۆى ده‌ستكورتى و نه‌دارییه‌وه ده‌ستبه‌ردارى
خوێندن ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و له‌و كه‌سانه بو، كه برواى به خۆپه‌روه‌رده‌كردن زیاتر
بو تا خوێندنى ئه‌كادیمیانه، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام سه‌رقاڵى خوێندنه‌وه ده‌بێت
و ته‌نانه‌ت له ناخۆشترین و ناله‌بارترین ساته‌كانى ژیانیدا ده‌ستبه‌ردارى نابێت.
رۆژانى 9-10/ 7/1993 له دووه‌مین ساڵیادى راپه‌رینه‌كه‌ى
به‌هارى 1991، یه‌كێتى نوسه‌رانى كورد كۆرێكى شیعر خوێندنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك شاعیر
ساز ده‌كات، له‌وێدا هه‌موان شیعرى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام
ئه‌بوبه‌كر عه‌لى وه‌ك هه‌میشه جیاواز له هه‌موان شیعرێكى سۆزدارى ده‌خوێنێته‌وه
گه‌رچى ده‌بێته مایه‌ى خۆشحاڵى میوانه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك له ئاماده‌بوان ناره‌زایی
له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ى ده‌رده‌بڕن، له‌باره‌ى ئه‌و رۆژه‌وه‌و له ده‌فته‌رى یاداشته‌كانى
ئه‌و شه‌وه‌دا، له به‌شێكدا ئاوا ده‌نووسێت ''من هه‌میشه له سه‌نگه‌ردام، چاوه‌رێش نیم هیچ
كام له پارته‌كان سێبه‌ر بگه‌یه‌ننه ئه‌و هه‌ڵقرچانه بێده‌نگ و نهێنییه‌ى ناوه‌وه‌م،
یان به واتایه‌كى تر من له‌و میهره‌جانه‌دا ویستم ئه‌وه بسه‌لمێنم، كه هه‌رگیز
خۆم به كه‌ڵه‌بابى به‌ر مایكرۆفۆن نه‌زانیوه‌و ناشزانم، من هه‌ندێ ئه‌ركى نیشتمانى
هه‌ن نایانده‌م به قه‌ڵه‌مه‌كه‌م و سواڵى چه‌پڵه‌ش ناكه‌م و به‌نیازیش نیم خۆم ته‌رشیح
بكه‌م، بۆ ده‌زگایه‌كى باڵا تا شیعر‌و نه‌ره نه‌ر پاسپۆرتی ئه‌و خه‌ونه‌م بن، بۆ
نانه‌ڕێنم؟"
دوو براى به ناوه‌كانى ئاكۆ
و عومه‌ر له ساڵى 1989 له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه له‌سه‌ر كوردایه‌تى گوله‌باران ده‌كرێن له پاش تیرۆركردنیشى برایه‌كى كه پێشمه‌رگه‌ى
دێرین و خانه‌نشینى یه‌كێتى ده‌بێت له شارى بانه-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له كاتى
ئیشكردندا له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كى به‌رزه‌وه، به بیستنى هه‌واڵه‌كه ده‌كه‌وێته
خواره‌وه‌و دواتر تووشی نه‌خۆشى ده‌رونى ده‌بێت و هه‌ر به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه
ساڵى 2006 كۆچى دوایی ده‌كات، دایكیشى به ناسۆرو حه‌سره‌تى كوڕه‌كه‌یه‌وه پاش
دوو ساڵ له شه‌هیدبونى سوێی ده‌بێته‌وه‌و كۆچى دوایی ده‌كات.
بەکر عەلى له ساڵى
1987 له‌لایه‌ن به‌كرى فاته‌وه كه ئه‌و سه‌رده‌مه یه‌كێك بووه له جه‌للاده‌كانى
ڕ‌ژێمى به‌عس له سلێمانى ده‌ستگیر ده‌كرێت، به‌تۆمه‌تى یارمه‌تیدان و هێنانى پێشمه‌رگه
بۆ ناو شار‌و پاش چوار مانگ له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆر ئازاد ده‌كرێت، له
ساڵى 1989 ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر قسه‌یه‌كى شیروان ئاغا ناوێكه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت،
كاتێك ناوبراو به خاڵى به‌كر ده‌ڵێت: به به‌كر بڵێ: ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆ قادسییه بنوسیت
ئه‌وا هه‌موو وشه‌یه‌كت به پاره‌یه‌كى زۆر ئه‌كڕم به‌ڵام به‌كر به‌م جۆره وه‌ڵامى
بۆ ده‌نێرێته‌وه‌و ده‌ڵێت: "له كوێوه هاتوى بگه‌رێره‌وه بۆ ئه‌وێ من ویژدانم
بۆ پاره نادۆرێنم"، به‌م شێوه‌یه
پاش چه‌ند رۆژێك ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌ینێرن بۆ ئه‌منى عامه‌ى به‌غدا و له‌سه‌ر
ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، كه گوایه كۆرێكى گێراوه دژ به رژێمى به‌عس،
به‌ڵام ئه‌و دان به‌و تۆمه‌ته‌دا نانێت و پاش مانگێك ئازاد ده‌كرێت.
هه‌ر له هه‌مان ساڵدا جارێكى
تر له‌لایه‌ن ئه‌منى سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و پاش ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆر خۆراگرانه
به‌رگرى ده‌كات و ئیعتراف له‌سه‌ر هیچ شتێك ناكات و ئازاد ده‌بێت، هه‌روه‌ك له ده‌فته‌رى
یاداشته‌كانییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ندین كار‌و چالاكى گرنگ و ترسناكى بۆ یه‌كێتى
ئه‌نجامداوه ته‌نانه‌ت له یه‌كێك له‌و چالاكیانه‌داو له مانگی حوزه‌یرانی 1993
له روبه‌روبونه‌وه‌یه‌كدا فیشه‌كێك به‌ر ڕانی ده‌كه‌وێت و بریندار ده‌بێت.
لە دواى 1ـى ئایار ئەم شاعیرە شارى سلێمانى جێدەهێڵێت و رو ده‌كاته هه‌ڵه‌بجه، له هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵێك كه‌سى رۆژنامه‌نوس و نوسه‌رو هونه‌رمه‌ند ده‌ناسێت و له
گه‌ڵیاندا كارێكى شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ناوى (قریشكه‌كان) كه ده‌قه‌كه له‌لایه‌ن
به‌كر-ه‌وه ده‌نوسرێت و له‌لایه‌ن به‌رزان عومه‌ر-ه‌وه كارى ده‌رهێنانى بۆ ئه‌نجامده‌درێت
ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ى له هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه
گومانى بوونه پارتی لێبكرێت.
له‌پاش نزیكه 2 مانگ مانه‌وه‌ى
له هه‌ڵه‌بجه، ده‌گه‌رێته‌وه شارى سلێمانى و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیكردن
و خزمه‌تكردنى دانیشتوانى هه‌ژارنشینى حامیه، لێره‌شدا به‌و هۆیه‌وه كه رێكخراوى
یه‌كێتى بێكاران و حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى به‌رده‌وام پشتگیرى له دانیشتوانى حامیه
ده‌كه‌ن جۆرێك له نزیكبونه‌وه له نێوان نوێنه‌رانى خه‌ڵكى حامیه‌و یه‌كێتى بێكاران
و حیزبى كۆمۆنیست دروست ده‌بێت به ڕاده‌یه‌ك كه زۆر كه‌س به‌كر وه‌ك ئه‌ندامى بێكاران
و لایه‌نگرى حزبى كۆمۆنیست ناوده‌هێنن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌بوبه‌كر
عه‌لى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه بیروراى چه‌پ و برواى به خه‌باتى پرۆلیتارى و رادیكاڵیه‌ت
و شۆڕشى كرێكارى و چه‌وساوه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام هیچ دۆكیۆمێنتێك له‌به‌رده‌ستدا
نییه ئه‌وه بسه‌لمێنێ كه ئه‌ندامى ئه‌و حزب و رێكخراوانه بوبێت.
ئیدى پاش گه‌رانه‌وه‌ى له
هه‌ڵه‌بجه به ماوه‌یه‌كى كه‌م له 17/8/1994 له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه له
نیوه‌رۆیه‌كداو له ماڵه قورینه‌كه‌ى خۆیاندا له‌حامیه ده‌ستگیرده‌كرێت و ماوه‌ى
شه‌ش رۆژ له ئاسایشى سلێمانى به‌ند ده‌كرێت وه‌كو خۆى دواتر بۆ هاورێ و كه‌سه نزیكه‌كانى
گێراوه‌ته‌وه كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ى ئاسایشه‌وه دێت و به شێوه‌یه‌كى وه‌حشه‌تناك
ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌دات.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 1/9/1994
له‌رێپێوانی دانیشتوانی گه‌ره‌كی حامیه‌و له‌لایه‌ن میلیشیاكانی پارێزگاری سلێمانییه‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراو سه‌ره‌تا گوله‌یه‌ك ده‌نێن به ده‌فه‌ی شانییه‌وه
و پاش ئه‌وه‌ی به‌برینداری ده‌ستگیری ده‌كه‌ن گوله‌یه‌كی تر ده‌نێن به ناو ده‌مییه‌وه‌و
تیرۆری ده‌كه‌ن.
229 جار خوێندراوەتەوە