سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیەنێت: لەدوای بونی بە سەرۆککۆمار یەکەمین سەردانی بۆ عێراق دەبێت، دەشڵێت:
گەمارۆکانی ئەمەریکا و رۆژئاوا گەشەی تارانیان سست کردوە.
هەواڵ:KNNC
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری نوێی ئێران، لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەیدا رایگەیاند: بە گرنگییەوە
لە پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتە هەرێمییەکان دەڕوانن و وتیشى: یەکەمین
سەردانی بۆ عێراق و مەزارگە ئاینییەکانی نەجەف دەبێت.
باسى لەوەش کرد:
گەمارۆکانی ئەمەریکا و رۆژئاوا کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ئابوری و گەشەی وڵاتەکە
هەبوە و لەکاتێکدا ئێران پێویستی بە نزیکەی 200 ملیار دۆلارە بە مەبەستی
توانای وەبەرهێنان و دڵنیاییشی دا بە سەرمایەدارە بیانییەکان
لە سەلامەتیی کارکردن لە ئێران.
لێدوانەکەی مەسعود پزیشکیان
لە کاتێکدایە ،مانگی رابردو محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بانگهێشتنامەیەکی
فەرمی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری ئێرانی کرد کە سەردانی عێراق بکات و پەرە بە پەیوەندییەکانی
نێوان هەردو وڵات بدەن لە چەندین پرسی گرنگ.
420 جار خوێندراوەتەوە