لە "گاڵتە"ى نێوان دوو ئەندامى حەشدى شەعبى کە بە
چەکێکى جۆرى M4 کردویانە، کاسبکارێک لە شارى بەغداد کوژراوە.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوە ئەمنییەکانى عێراق بە میدیاکانیان
راگەیاندوە؛ هاوڵاتییەکى تەمەن 47 ساڵ لەسەر دەستى ئەندامێکى حەشدى شەعبى کوژراوە
لە ناوچەى ئەلف دار لە بەغدادى پایتەخت.
سەرچاوەکانى نزیک لە روداوەکە بە میدیا
عێراقییەکانیان راگەیاندوە کە روداوەکە لە ئەنجامى گاڵتەى نێوان دوو ئەندامى حەشدى
شەعبى رویداوە، بە چەکێکى جۆرى M4 گاڵتەیان کردوە، بەڵام
فیشەکى لێدەرچوە و کاسبکارێکى تەمەن 47 ساڵ بریندار بوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە راستەوخۆ دواى روداوەکە
هاوڵاتییەکە بە بریندارى رەوانەى نەخۆشخانە کراوە، بەڵام بەهۆى سەختى برینەکەیەوە
گیانى لەدەستداوە.
سەرچاوەکە ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە ئەندامەکەى
حەشدى شەعبى لە شوێنى روداوەکە هەڵاتوە و هێزە ئەمنییەکان لە ئێستادا لە هەوڵى
دۆزینەوە و رادەستکردنیدان.
476 جار خوێندراوەتەوە