لە روداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری پارێزگای کەربەلا
دو کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربون، تەواوى قوربانییەکانیش
زیارەتکارن و لە ئێرانەوە هاتونەتە خاکى عێراق.
هەواڵ:KNNC
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە: لە روداوێکی
هاتوچۆدا لەسەر ڕێگاى نێوان کەربەلا و نەجەف، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری کۆستەر
کە زیارەتکاری ئێرانی تێدا بو وەرگەڕا.
ئاماژەیان بەوەشکردوە: لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە
دو زیارەتکارى ئێرانى گیانیان لەدەستداوە و نۆ کەسی دیکەشیان برینداربون کە
برینی بەشێکیان سەختە.
ساڵانە زیارەتکارێکى زۆر لە وڵاتى ئێرانەوە دێنە عێراق و بۆ ئەمساڵیش بەشێک لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانى هەرێمى کوردستانیش پێشوازى لە زیارەتکاران دەکەن و دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەرانیش رایگەیاند؛ بەمەبەستى سەردانى زیارەتکاران گەشتکردن بە پاس و ئۆتۆمبێلى تایبەت لە هەرێمى کوردستان بۆ ئێران و بە پێچەوانەوە؛ تا ماوەیەکى کاتى رادەگیرێت.
81 جار خوێندراوەتەوە