لەیەک بەندینخانەی ئێران لەماوەی 17 رۆژدا 14
کەس لەسێدارە دراون، رێکخراوی هەنگاویش دەڵێت: یەکێک لەو کەسانەی لەسێدارە دراوە
ژن بوە.
هەواڵ:KNNC
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ
بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانیان لە ماوەی 17 رۆژدا 14
سزادراو سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرجەم ئەو سزادراوانەی
لەسێدارە دراون لە بەندیخانەی (خوڕەمئاوا) بون.
بەپێی
ئامارەکەی رێکخراوی هەنگاو، یەکێک لەو کەسانەی سزای سێدارەی بەسەردا جێبەجێکراوە،
ژنێک بوە کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە
هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراوە.
146 جار خوێندراوەتەوە