لە شاری سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینى نزیکەى پێنج ملیۆن دینار دەستگیرکرا و پۆلیسیش دەڵێت: پێشینەى تاوانى دزیکردنى دیکەى هەیە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک ئەمرۆ سێشەمە کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە چێشتخانەیەک دەستگیرکرا کە بڕی 4 ملیۆن و 800 هەزار دینار و چەند کەلوپەلێکی دیکەی دزی بو.
رایانگەیاند، دوای وەرگرتنی بریاری دادوەر ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد.
وتیشی، دوای گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نوسینگەی ڕۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانه‌وه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت.
ئەوەش هاتوە، لە ئێستادا بەپێی بریاری دادوەر تۆمەتبار بە پێی ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و ئاماژەشی بەوەکرد، تۆمه‌تبار پێشینەی تاوانی دزیکردنی هەیەو له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی تری پۆلیس داواکراوە.
90 جار خوێندراوەتەوە