میدیاکانی ئێران زانیاری نوێ لەسەر بەئامانج گرتنی بەرپرسی
مەکتەبی سیاسی حەمماس، ئاشکرا دەكەن و رایدەگەیەنن؛ لە وڵاتێكی دراوسێوە موشەكەكە
ئاڕاستە كراوە و مەبەستی سەرەكیی لە كوشتنی ئیسماعیل هەنییە دورستكردنی گرژی و
ناكۆكییە لەنێوان سوننە و شیعەدا.
هەواڵ: (KNNC)
کەناڵی علەمی ئێرانی، لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایگەیاندوە:
بۆ بەئامانج گرتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزوتنەی حەمماسی
فەلەستینی موشەکێک بەكارهێنراوە كە تەقینەوەیەكی بەهێزی هەیە، پێکهاتەی موشەکەکەش
لە مادەی ناکانزایی دروستکراوە.
كەناڵەكە ئەوەی خستوەتەڕو، سەرباری بەردەوامی لێكۆڵینەوەكان،
بەڵام ئەوە رونبوەتەوەكە موشەکەکە لە وڵاتێکی دراوسێی ئاڕاستە كراوە، هەروەها
یەكلایی نەبوەتەوە كە ئەو وڵاتەی ناوی هێنراوە ئاگاداری بەكارهێنانی ئاسمانەكەی
بوە بۆ ئاڕاستەكردنی موشەكەكە یان زانیاری لەسەرنییە.
هەمان سەرچاوه ئاشكرایكردوە، ئێران دڵنیابوەتەوە كە ئەمەریکا
لە كۆكردنەوەی زانیاری و دارێژەری پلان و جێبەجێكردنی ئۆپراسیۆنی بەئامانج
گرتنی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەمماس بەشداریكردوە، بۆیە كۆماری ئیسلامی ئێران
وەڵامی دەداتەوە.
سەبارەت بەهەبونی تەقینەوەی بۆم لە ژورەكەی هەنییەدا
كەناڵی عالەمی ئێرانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لەگەڵ ئەوەی ئەو هەواڵە دورە لە
راستییەوە، هاوكات هیچ كەسێك لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە دەستگیر نەكراوە و مەبەستی
سەرەكیش لە ئامانج گرتنی ئیسماعیل هەنییە، بۆ دروستكردنی گرژی و ناكۆكی لەنێوان
مەزهەبی سوننە و شیعە دەگەڕێتەوە.
154 جار خوێندراوەتەوە