هەریەکە لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا
داوا لە ئێران دەکەن ئەگەرى هێرشکردنەسەر ئیسرائیل رابگرن و دەڵێن: ئەمە
هەنگاوەکانى راگەیاندنى ئاگربەست و ئازادکردنى بارمتەکان لە غەززە تێکدەدات.
هەواڵ: KNNC
ئەمرۆ دووشەمە سەرکردەکانی هەر یەکە لە وڵاتانی
بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە
بڵاوکرایەوە ڕایانگەیاند؛ داوا لە ئێران و هاوپەیمانەکانی دەکەین خۆیان بەدوربگرن
لە هێرشکردنە سەرئیسرائیل و گرژی ئاڵۆزیەکانی نێوانیان کۆتایی پێبهێنن.
هەر سێ وڵاتەکە لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا
داواش دەکەن چى بارمتەیەک لەلاى بزوتنەوەى حەمماسە بەزویی ئازاد بکرێن و هاوکارییە
مرۆییەکانیش بگاتە کەرتى غەززە بێ دواکەوتن و دروستکردنى بەربەست.
هەروەک هەنگاوەکانى راگەیاندنى ئاگربەست و
ئازادکردنى بارمتەکانیشیان بە هەنگاوێکى باش وەسفکرد و پشتگیریکردنیان لەو هەنگاوانە
راگەیاند و جەختیش دەکەنەوە کە هەمو هەوڵێکیان دەدەن گرژییەکان لە رۆژهەڵاتى
ناوەڕاست لەوەى هەیە زیاتر پەرە نەسەنێت.
92 جار خوێندراوەتەوە