بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی
مەیمون و زیادبونی ژمارەی توشبوان، تەندروستی جیهان كۆبونەوەیەكی پەلە ئەنجام
دەدات.
هەواڵ: (KNNC)
تیدرۆس ئەدهانۆم، سكرتێری گشتیی رێکخراوی
تەندروستی جیهانی رایگەیاند: بەهۆی توشبون بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون زیادبونی
ژمارەی نەخۆشەكان، رێکخراوەکە کۆبونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات.
وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبونەوەی نەخۆشی
ئاوڵەی مەیمون لە دەرەوەی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و ئەگەری بڵاوبونەوەی لە ئەفریقا، رێکخراوەکە لیژنەیەکی
فریاگوزاری راوێژکاری پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر راگەیاندنی باری نائاسایی.
سكرتێری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بۆ رێگری كردن لە تەشەنەسەندی نەخۆشییەكە بڕیار وایە بە زوترین
کات کۆبونەوەكە ئەنجام بدرێت و میوانداری پسپۆڕانی سەربەخۆ لە بوارە پەیوەندیدارە
جیاوازەکان لە هەمو جیهانەوە بانگێشت دەكرێن.
384 جار خوێندراوەتەوە