بەڕازیل؛ بەهۆی پێوەدانی مێشولەوە هەمو رۆژێک زیاتر لە 20 کەس دەمرێت

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 07/08/2024
تەندروستی
+
-

مردن بە پێوەدانی مێشولە تەنگی بە بەڕازیل هەڵچنیوە و تەندروستی وڵاتەکەش رایگەیاند؛ لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتیی بەهۆی پێوەدانی مێشولەوە گیانیان لەدەستداوە.

تەندروستى:KNNC


 وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل لە نوێترین ئاماردا کە بڵاویکردوەتەوە ئاشکرایکردوە؛  لە یەکەم رۆژی ساڵی 2024ـەوە تا ئێستا پێنج هەزار و هەشت کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە کە هۆکارەکەی پێوەدانی مێشولە بوە گیانیان لەدەستداوە.


بەپێی ئامارەکانی  تەندروستی بەڕازیل، جگە لەو ژمارە گیانلەدەستدانە  دوو هەزار و 137 حاڵەتی مردنی تر تۆمارکراون بەهۆی نەخۆشییەوە و گومانی هەمان نەخۆشی لێ دەکرێت، بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە کە بەهۆی پێوەدانی  مێشولەوە بوە یاخود نا.

 

زۆرترین حاڵەتەکانی توشبون و مردن  لە شارەکانی ساوپاولۆ، میناس گێرایس و پارانا کە لە شارە قەرەباڵغەکانی وڵاتەکەن تۆمار کراوە.

 

ئەو نەخۆشییەى کە کەسەکە توشى هەوکردن دەکات نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە بە (break-bone fever) ناسراوە بەهۆی پێوەدانی مێشولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

 

لە دیارترین نیشانەکانی ئەم ڤایرۆسە بریتین لە تای توند کە بە تای ئێسک شکێن ناسراوە، سەرئێشەی توند، ماندوێتی، سکچون و رشانەوە، ئازاری پشت چاو و ئازاری ماسولکەکان.

105 جار خوێندراوەتەوە