وتەبێژی ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی لە کەرکوک باس
لە پرسی یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری شارەکە دەکات و دەڵێت: لەگەڵ یەكێتی نزیكین
بۆ دیاریكردنی پارێزگاری كەركوك، ئاماژە بە رێککەوتنێکیش دەکات لەبارەی ئەوەی کە
پۆستی پارێزگار هەر دو ساڵە و لای لایەنێک بێت.
هەواڵ:KNNC
عەزام حەمدانی، وتەبێژی ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی لە کەرکوک لە
بەرنامەی رۆژەڤی کەناڵی کەی ئێن ئێن ئاماژەی بە دواین بەرەوپێشچونەکان کرد لە پرسی
دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک و وتی: پێكهاتەی عەرەبی كێشەی نییە پارێزگاری داهاتوی كەركوك بۆ كورد بێت و ئێمە لەگەڵ
ئەو لایەنەین كە زۆرینەی كورسییەكانی پارێزگای كەركوكی بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوان لەگەڵ لەگەڵ یەكێتی
رێککەوتون کە پارێزگاری داهاتوی كەركوك لە یەكێتی بێت.
بەوتەی حەمدانی، دەستوەردانی دەرەكی هەیە لە
دیاریكردنی پارێزگاری كەركوك بۆیە پێوستە ئەو پرسە زو یەکلابکرێتەوە، چونکە لە
ئەگەری هەڵنەبژاردنی پارێزگاری نوێ لەو وادەیەی کە دیاریکراوە، سەرۆك وەزیران كەسێك
بۆ بەڕێوەربردنی كەركوك دیاریدەكات.
وتەبێژی ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی دڵنیایی دا لەوەی کە تا ئەوكاتەی دیاریكراوە پارێزگاری نوێی كەركوك هەڵدەبژێرێت
و لەچەند ڕۆژی داهاتودا كۆبونەوەی ئەنجومەن بۆ دیاریكردنی پارێزگاری نوێ بەڕێوەدەچێت.
رونیشیکردەوە، کە رێککەوتن هەیە لەبارەی
ئەوەی کە پۆستی پارێزگار هەر دو ساڵە و لای پێکهاتەیەک بێت و لەوبارەیەوە وتی:
ئەوە بیرۆکەیەکی باش و پێموایە دەکرێت جێبەجێ بکرێت.
2664 جار خوێندراوەتەوە