مەسرور بارزانی: پێویستە رێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکرێت

KNN : Kurdish News Network
08:43 - 03/08/2024
کوردستان
+
-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە پێویستە بە زوترین کات رێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە یادی تێپەڕبونی 10 ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شنگال مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێشتا ئازار و مەینەتییەکانی ئێزیدییەکان کۆتایی نەهاتوە و هێشتاش ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن، تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.

 

دەشڵێت: حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و دەوروبەری و کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە دەکەن بۆئەوەی زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی نیشتەجێبونیان خۆش بکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، جەخت لە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال وەکو خۆی دەکەنەوە بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و پاراستن و بەڕێوەبردنی دەڤەرەکەش بدرێتە دەست خەڵکی رەسەنی شنگال.

490 جار خوێندراوەتەوە