تورکیا بڕیاریدا بە بلۆککردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە وڵاتەکە،
بەکارهێنەران ناتوانن بچنە نێو تۆڕەکە.
هەوال:KNNC
بەپێی هەواڵێکی
ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، دەسەڵاتی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکانی تورکیا ئەمڕۆ
هەینی رایگەیاندوە کە رێگری دەکەن لە چونەژورەوەی بەکارهێنەران بۆ ناو تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام.
ئاماژە بەوەشکراوە،
هەرچەندە هیچ هۆکارێک بۆ بلۆککردنی ئینستاگرام لە تورکیا نەخراوەتەڕو، بەڵام
فەخرەدین ئاڵتون سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رەخنەی توندی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام گرت و رایگەیاند،
"چالاکانە رێگری دەکات لە بڵاوکردنەوەی پەیامی سەرەخۆشی لە خەڵک بۆ کۆچی
دوایی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس".
جەختیشکردوەتەوە، " ئەوە سانسۆرە، ئێمە بەرگری لە ئازادی قسەکردن دەکەین
لەبەرامبەر ئەو پلاتفۆڕمانە کە چەندین جار نیشانیان داوە لە خزمەت نادادپەروەری
جیهانیدان".
دوای ئەوەی
ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس، لە شوێنی مانەوەی لە
تارانی پایتەختی ئێران کوژرا، بانگەشەی ئەوە کرا ئینستاگرام پۆستەکانی سەبارەت بە
هەنییە بلۆک کردووە.
213 جار خوێندراوەتەوە