بڕیارە رۆژانی شەممە و
یەکشەممەی داهاتو، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و خوێندنەوە بۆ
ژمارەیەک پرۆژەیاسا بکات.
هەواڵ:KNNC
بە گوێرەی کارنامەی کۆبونەوەی
پەرلەمانی عێراق کە ڕۆژی شەممە بەڕێوەدەچێت، لە بڕگەی یەکەمدا خوێندنەوەی
یەکەم بۆ هەمواری دوەمی یاسای لێبوردنی گشتی و پرۆژە یاسای ناوبژیوانی بکرێت و
دواتریش خوێندنەوەی دوەم بۆ پرۆژەیاسای قەرەبوی موڵکی زەرمەندبوان لە ڕژێمی پێشوی
عێراق دەکرێت.
هاوکات لە کۆبونەوەی رۆژی
یەکشەممەشدا، کار لەسەر چوار پرۆژەی دیکە دەکرێت وەک خوێندنەوەی یەکەم بۆ
پرۆژە یاسای بەدەستهێنانی زانیاریی و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بە ئەندامبوونی
عێراق لە رێککەوتنامەی تایبەت بە پێشانگە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت.
هاوکات، پێشنیازی هەمواری
یاسای پارێزەرایەتی و پرۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتنامەی گواستنەوەی ئاسمانی لە
نێوان عێراق و سوریاش دەکرێت
504 جار خوێندراوەتەوە