ئیسرائیل کوشتنى فەرماندەیەکى باڵاى حەمماسى راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
12:07 - 01/08/2024
جیهان
+
-

سوپاى ئیسرائیل کوشتنى فەرماندەیەکى باڵاى حەمماسى راگەیاند لە بۆردومانێکدا کە لە ناوەڕاستى مانگى رابردو ئەنجامیداوە.


هەواڵ:KNNC

 

سوپاى ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە؛ محەمەد زەیف، فەرماندەى باڵى سەربازیی حەمماس کوژراوە، ئەمەش لە بۆردومانێکدا لە کەرتى غەززە کە لە دوو هەفتەى رابردو ئەنجامیداوە.

 

لە بەیاننامەکەدا سوپاى ئیسرائیل رایگەیاندوە؛ لە 13ـى تەمموز فڕۆکە هێرشبەرەکانى سەربە ئیسرائیل ناوچەى خان یونسیان کردوەتە ئامانج و دواى زانیارییە هەواڵگرییەکانیش کوژرانى محەمەد زەیف لەو بۆردومانە پشتڕاستکراوەتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە لە بۆردومانەکەدا جگە لە کوشتنى ئەو فەرماندەیە سەدان هاوڵاتیی و ئاوارە کوژراون و کوشتنى زەیفیش دواى چەندین هەوڵى سەرنەکەوتو بوە.

 

رۆژى رابردو، ئیسماعیل هەنیە سەرکردەى باڵاى حەمماس لە تارانى پایتەختى ئێران و لە شوێنى مانەوەى خۆى کرایە ئامانج  و کوژرا، تا ئێستاش بە فەرمیی هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى خۆی رانەگەیاندوە، بەڵام ئێران و حەمماس ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بەو هێرشە.

237 جار خوێندراوەتەوە