قاڵیباف: ئیسرائیل باجێک دەدات کە نە بە خەیاڵیدا دێت و نە خەیاڵیشى بۆى دەڕوات

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 01/08/2024
جیهان
+
-

سەرۆکى پەرلەمانى ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات بۆ شکاندنى سنوری وڵاتەکەیان و دەشڵێت: باجێک دەدات کە نە بە خەیاڵیدا دێت و نە دەتوانێت خەیاڵیشى بۆبکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکى پەرلەمانى ئێران پێش دەستپێکردنى مەراسیمى نوێژکردن لەسەر تەرمى ئیسماعیل هەنیە لە تارانى پایتەخت وتى: تیرۆرکردنى سەرکردەکانى بەرگریی کاریگەریی لەسەر ئاڕاستەى جەنگەکە نابێت، ئیسرائیل لە تیرۆرکردنى هەنیە هەڵەیەکى گەورەى کردوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە بۆردومانەکانى ئیسرائیل لە بەیروت و تاران نیشاندەرى شکستییەتى لە بەرەکانى جەنگدا و جەنگى غەززە وێنەى ئیسرائیلى بەشێوەیەکى بەرگەنەگیراوە شێواند.

 

ئەمڕۆ مەراسیمى نوێژکردن لەسەر تەرمى ئیسماعیل هەنیە لە تاران بەڕێوەچو، بڕیارە سبەینێش دواى نوێژى هەینى لە قەتەر تەرمەکەى بەخاک بسپێردرێت.


230 جار خوێندراوەتەوە