کاتژمێر 8:30 خولەکى
بەیانى ئەمڕۆ لە تارانى پایتەختى ئێران بە ئامادەبونى عەلى خامەنیی رابەرى کۆمارى
ئیسلامى ئێران و مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمارى ئێران، مەراسیمى نوێژکردن لەسەر
تەرمى ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکى مەکتەبى
سیاسی بزوتنەوەى حەمماس بەڕێوەچو.
بەپێی زانیاریی میدیاکانى ئێران، بڕیارە تەرمى
ئیسماعیل هەنیە بەرەو دەوحەى پایتەختى قەتەر بگوازرێتەوە و لە مزگەوتى ئیمام
محەمەد بن عەبدولوەهاب نوێژى مردوى لەسەر بکرێت و دواى نوێژى هەینى بەخاک
بسپێردرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە تەرمى هەنیە لە
گۆڕستانى ئیمام لە لوسێلى قەتەر دوانیوەڕۆى سبەینێ هەینى بەخاکدەسپێردرێت.
سوپاى پاسدارانى ئێران، رۆژى رابردو کوژرانى ئیسماعیل هەنیەى
راگەیاند؛ لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامەکانى
رابگەیەنرێت.
224 جار خوێندراوەتەوە