ئەم مانگەش موچەى خانەنشینان هاوتا ناکرێت و هاوشێوەى مانگەکانى دیکە موچە وەردەگرن

KNN : Kurdish News Network
02:08 - 31/07/2024
ئابوری
+
-

بەپێی زانیارییەکانى کەى ئێن ئێن، تا ئێستا ئەو لیژنەیەی بۆ هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى هەرێم و بەغداد پێکهاتوە دەستبەکار نەبون و ئەم مانگەش خانەنشینان موچەکانیان بە هاوتانەکراوى وەردەگرن.

 

ئابورى:KNNC

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکى ئاگادار بە کەى ئێن ئێنى وت: هەفتەى داهاتو ئەو لیژنەیەى لەنێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ پێکهێنراوە، دەستبەکار دەبێت و لە هەرێمى کوردستان ئامانج رەحیم، سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران سەرۆکایەتیی لیژنەکە دەکات.

 

 

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە حکومەتى فیدراڵ رەزامەندى دەربڕیوە بە دابینکردنى ئەو بڕە پارەیەى پێویستە بۆ هاوتاکردنى موچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان و بۆ موچە زیاد دەبێت.

 

 

ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە هاوکارى هاوتاکردنى موچەى خانەنشینان ئەم مانگەش ناگرێتەوە، واتا خانەنشینانى هەرێم موچەى مانگى حەوت هاوشێوەى مانگەکانى پێشو و بە هاوتانەکراوى وەردەگرن.

 

 

سلێمانى/ بڕیار نامیق


1182 جار خوێندراوەتەوە