سوپاى پاسداران کوژرانى سەرۆکى مەکتەبى سیاسی بزوتنەوەى
حەمماسى لە تارانى پایتەخت راگەیاند؛ حەمماسیش دەڵێت: لە هێرشی ئیسرائیلدا ئەو
سەرکردەیەیان کوژراوە.
هەواڵ:KNNC
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى ئەم هێرشەى نەگرتوەتە
ئەستۆ، بەڵام حەمماس دەڵێت: ئیسرائیل هێرشەکەى کردوە.
لە ئێستادا سوپاى پاسداران لێکۆڵینەوەکانى دەستپێکردوە.
ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسی بزوتنەوەى حەمماس
بۆ بەشداریی لە رێوڕەسمى سوێنخواردنى سەرۆککۆمارى ئێران مەسعود پزیشکیان لە تارانى
پایتەختى ئێران بو.
وەزارەتى بەرگری ئەمەریکا لەوبارەیەوە دەڵێت: ئەگەر هێرش بکرێتەسەر سەر ئیسرائیل،هاوکاریی لێدەکەین و بەرگریی لێدەکەین.
2195 جار خوێندراوەتەوە