سەرۆكی رەوتی سەدر بۆ
عێراقییەكان: بایكۆتی كاڵاوشمەكی ئیسرائیل و ئەمەریكا بكەن.
هەواڵ: (KNNC)
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لە
تۆڕی كۆمەڵایەتی (X)
بڵاویكردوەتەوە؛ لەسەر موسوڵمانان واجبە كە بایكۆتی كاڵاوشمەكی ئیسرائیل و ئەمەریكا بكەن
ئەوەش وەكو كاردانەوەیەك بۆ ئەو هێرشانەی لە لەكرتی غەززە بۆ سەر موسوڵمانان
ئەنجامی دەدرێن.
ئەوەشی
خستوەتەرو، لەپێناو بەدەستهێنانی رەزامەندی خودای گەورە و لەپێناوی بەدەستهێنانی
ئاشتی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەرهەم و كاڵاوشمەكەكانی وڵاتانی ئیسرائیل و ئەمەریكا بایكۆت بكەن.
بڵاوكراوەكەی
رێبەری رەوتی سەدر لەچوارچێوەی وەڵامدانەوەی پرسیارێكدا كە تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،
لەئەمڕۆوە بایكۆتی كاڵاوشمەكەكانی ئەو دو وڵاتە لەكڕین و فرۆشتن و بەكارهێنانی بكەن
مە ئەوەش رێگەیەكی دەربڕینی ناڕەزاییە بەشێوەیەكی ئاشتیانە.
291 جار خوێندراوەتەوە