سلێمانی؛ نرخی کارەباى موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی حەوت دیاریکرا

KNN : Kurdish News Network
09:34 - 28/07/2024
کوردستان
+
-

لە سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی حەوت دیاریکرا و نرخەکەی بریتییە لە (258) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبون (سیتییەکان) کۆبونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی حەوت دیاریکرد، کە بریتییە لە (258) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، مانگی شەش نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (254) دینار بوە و بۆ ئەم مانگە چوار دینار بەرزبوەتەوە.

 

پێویستە، سەرجەم سیتیيەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

2300 جار خوێندراوەتەوە