حكومەتی عێراق
داوا لەفەرمانگەكان دەكات پەكەكە وەك ڕێكخراوێكی قەدەغەكراو ناوبهێنن، پەرلەمانتارێكیش
دەڵێت پێدەچێت حكومەتی عێراق لەمەودوا وەك پارتێكی قەدەغەكراو مامەڵە لەگەڵ
پەكەكە بكات.
هەواڵ:KNNC
ئەمیندارێتی
گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەنوسراوێكدا داوا لە فەرمانگەكان دەكات لەنوسراوەكانیان
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) وەكو رێكخراوی قەدەغەكراو ناوبهێنن.
ئەو نوسراوە لەلایەن
فەرح عەبودی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كاروباری كارگێڕی لە ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی
وەزیران دەرچوە و ئەمڕۆ گەیشتوەتە پەرلەمانی عێراق.
لە نوسراوەكەدا
هاتوە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، فەرمانی داوە كاتێك لە
نوسراوەكان ناوی پەكەكە دەهێندرێت بنوسرێت پارتی كرێكارانی كوردستانی قەدەغەكراو.
هاوکات سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نوسراوەكە گەیشتوتە فراكسیۆنەكان و بەشەكانی دیكەی پەرلەمان، بەگوێرەی
ئەو نوسراوە بێت، لەمەودوا حكومەتی عێراق وەك پارتێكی قەدەغەكراو مامەڵە لەگەڵ پەكەكەدا
دەكات.
140 جار خوێندراوەتەوە