ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، محه‌مه‌د
حەسەنی له سوڵتانییه‌تی عومانه‌وه، وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی له عێراق و
بەرپرسی نوێنه‌رایه‌تی هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (یونامی) دەستنیشانكرد
كە ده‌بێته جێگرەوەی جینین هێنیس پلاسخارت.
هەواڵ: (KNNC)
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڵاویكرده‌وه،
محه‌مه‌د حەسەن ئه‌زمونێكی به‌رفراوانی لە كاری دیپلۆماسی هه‌یه، بە زیاتر له (30)
ساڵ كاركردن له‌بواری دیپلۆماسی خۆپارێزی و بنیاتنانی ئاشتی و گه‌شه‌پێدان، له‌م
دواییانه‌شدا وه‌ك نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی عومان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كاری
كردوه.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، چه‌ندین پۆستی دیكه‌ی جیاوازی وه‌رگرتوه
له‌وانه‌ش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان، بریكاری وه‌زاره‌تی
كاروباری دیپلۆماسی له ئه‌نابه، سه‌رۆك ئه‌ركان، هەروەها پۆستی باڵیۆزی نائاسایی
و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانییه‌تی عومان له فیدراسیۆنی روسیا و باڵیۆزی بوە لە بیلاڕوسیا،
ئۆكرانیا، ئه‌رمینیا و مۆڵدۆڤا، پێشتریش پۆستی جێگری هه‌میشه‌یی سوڵتانییه‌تی
عومانی پێ سپێردراوە.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئەوەیخستوەتەڕو،
محه‌مه‌د ئەلحەسەن خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زانسته سیاسییه‌كان و بڕوانامه‌ی
ماسته‌ری له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی سانت جۆن له نیویۆرك له
ئه‌مەریكا و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری ئابوری له مۆسكۆ به‌ده‌ستهێناوه، زمانه‌كانی
ئینگلیزی و نه‌رویجی و روسی ده‌زانێت.
262 جار خوێندراوەتەوە