کونسوڵخانەى ئەمەریکا
لە هەولێر باس لە هەوڵى عێراق دەکات بۆ بەکارهێنانى سیستمى ئەلیکترۆنى دراو و
دەڵێت: لەڕێیەوە دەستت بە دۆلارى ئەمەریکى دەگات بەو نرخەى فەرمییە و مامەڵەى پێوە
دەکرێت.
ئابورى:KNNC
کونسوڵخانەکە
لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت: عێراق خەریکی
ئەوەیە قبوڵکردن و بەکارهێنانی پارەدانی ئەلیکترۆنی زیاد بکات، پارەدان بە سیستمی
ئەلیکترۆنی پڕۆسەیەکی سەلامەتترە و لە ڕێیەوە دەستت دەگات بە دۆلاری ئەمەریکی و بە
نرخە فەرمییەکەی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە حکومەتى عێراق رێنمایی وەزارەتەکانی کردوە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی جێبەجێبکەن
لەو شوێنانەی کاری کڕینیان تێدادەکرێت و لە هەمان کاتیشدا خەریکی پێداچونەوەیە بە یاساکانی
تایبەت بە پارەدانی ئەلیکترۆنی.
هەروەک باسى لە
سودەکانى ئەم رێگەیە کردوە بۆ بەکارهێنانى دراوەکان و دەڵێت: ئاسان دەستت بە خزمەتگوزارییە
فەرمییە بانکیەکانی وەک قەرز، بیمە، پارەدان و پارە پاشەکەوتکردن دەگات.
ئەگەرى کەمتر دزین و
ونکردن و تاوانى داراییش لەلایەن کونسوڵخانەکەوە بە سودێکى دیکەى ئەم سیستمە
دانراوە و باس لەوەشکراوە کە لەوڕێیەوە تواناى وەبەرهێنان زیاتر دەبێت و هانى
بەکارهێنەرانیش دەدات لەڕێی چەناڵە فەرمییە بانکییەکانەوە مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.
729 جار خوێندراوەتەوە