فواد حسێن: توركیا هێرشی سەربازی ئەنجام نەداوە

KNN : Kurdish News Network
07:44 - 12/07/2024
عێراق
+
-

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت: جموجۆڵی سەربازی توركیا لە هەرێمی كوردستان هەیە نەك هێرشی سەربازی و لە (15ـی ئاب) لەگەڵ توركیا كردەبینەوە.

هەواڵ: (KNNC)

 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند: لە هەرێمی كوردستانی عێراق جموجۆڵی سەربازی هەیە، بەڵام توركیا هیچ هێرشێكی سەربازی ئەنجام نەداوە، لەسەر هەبونی بنكە سەربازییەكانی توركیا لە هەرێم رونیكردەوە؛ بەشێكی زۆری ئەو هێزانە لە ساڵی (1991)ـوە بنكە و بارەگایان لە هەرێمی كوردستانی عێراق كردوەتەوە.  


وتیشی: لەگەڵ لایەنی توركی بەردەوام كۆبونەوە دەكرێت و بڕیاریش وایە لە (15ـی ئابی 2024) لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەنقەرە كۆبونەوەی باڵای (لیژنەی ئەمنی سیاسی) ئەنجام بدرێت.


رونیكردەوە، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا گفتوگۆ بابەتی سیاسیی و ئابوری كراوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەو بانكانە عێراقییانەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەكانی ئەو وڵاتەوە روبەڕوی سزاكراونەتەوە كراوە و بریاریش وایە كۆبونەوەكان بەردەوام بن.


وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نوێنەرانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا، هەڵسەنگاندنیان بۆ بانكەكانی عێراق بەگشتی و بەتایبەتی ئەو چاكسازییانەی لەوبواردا كراون كردوە.

598 جار خوێندراوەتەوە