بەرپرسێکی باڵای سوپای عێراق لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم
جەخت لەوە دەکاتەوە، تورکیا چاوی لەسەر موسڵە و دەیەوێت بەبیانوی
هەبونی پەکەکەوە ئەو پارێزگایە کۆنتڕۆڵ بکات.
هەواڵ:KNNC
ئەو بەرپرسەی سوپای عێراق کەپلەى ژەنەراڵە و نەیویستوە
ناوی بهێنرێت، بۆ دەنگی ئەمریکا لەبارە هاتنی تورکیاوە بۆ ناو خاکی هەرێم باسیلەوە
کردوە، شەڕی پارتیزانی لە ناوچە شاخاوییەکاندا پێویستی بەو هێزە زەبەلاح و گەورە و
تانک و زرێپۆشە نییە و دەڵێت: تورکیا تەنها بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو شەڕە نەهاتوە.
دەشڵێت: لە رابردو حکومەتی عێراقیش نەیتوانیوە ئەو ناوچانە بە زەبری هێز
بخاتەوە ژێر ڕکێفی خۆی بۆیە ئەگەر تورکیا بیەوێت ئەو ئەزمونە دوبارە بکاتەوە
لە شوێنێکدا کە وڵاتی خۆی نییە، سەرکەوتو نابێت و بۆی ناکرێت.
وتوشیەتی: هێنانی ئەو هەمو کەرەستە و کەلوپەلە سەربازیە لەلایەن
تورکیاوە، لە ڕوی لۆژیکی سەربازی و لە ڕوی ڕەهەندە سیاسی و ستراتیژییەکانیشەوە بابەتی
دیکەی لەپشتە و دەڵێت: تورکیا بابەتی موسڵ و ویلایەتی موسڵی وەلاوە نەناوە و وەک دەزانرێت ساڵانە
لە بودجەی وڵاتی خۆیدا بودجەیشی بۆ دادەنێت.
322 جار خوێندراوەتەوە