" لە خۆتەوە ئەنتیبایۆتیک وەرمەگرە مەترسیدارە"

KNN : Kurdish News Network
06:16 - 10/07/2024
تەندروستی
+
-

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم دەڵێت: ناکرێت دەرمانی ئەنتیبایۆتیک(دژه زیندەیی) لە خۆتەوە یاخود لە کەسی نا پسپۆڕ وەربگریت، دەبێت تەنیا بە رەچەتەی پزیشک وەربگیرێت.

تەندروستی:KNNC

 

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم بلاویکردوەتەوە، پێویستە هەمو کەس ئەنتیبایۆتیک (دژە زیندەیی) بە رەچەتەی پزیشک وەربگرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەرگرتنی ئەنتیبایۆتیک بەبێ رەچەتەی پزیشک مەترسی گەورەی تەندروستی وەک سەرسەختی بەکتریاکانی لێدەکەوێتەوە، ئەو حاڵەتەش بریتییە لە حاڵەتی بەرگری بەکتریاکان بۆ ئەنتیبایۆتیک کە خراپ یان هەڵە بەکارهێنانی کەسی توشبو بە سەرسەختی بەکتریاکان بە ئەنتیبایۆتیکی بەهێزتر چارەسەردەبێت، ئەوەش لێکەوتەی نەرێنی دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەنتیبایۆتیک لەسەر بنچینەی دەستنیشانکردنی پلەی هەوکردنی بەکتریایی، پشکنینی پزیشکی، شیکردنەوەی تاقیگەیی و دیاریکردنی هەستیاریی بەکتریاکان بە پشتبەستن بە رێنماییە پزیشکییە جیهانییەکان تایبەت بە چارەسەرکردنی هەوکردنی بەکتریایی، دەدرێتە نەخۆش.

 

ئەنتیبایۆتیک بریتین لەکۆمەڵێک دەرمان، دەبنە ھۆی لەناوبردن یان سستکردنی کاری بەکتریاکان، ئەوەی دروست بێت ھەمو دژە زیندەییەکان (ئەنتیبایۆتیکەکان) بەرێگایەکی کیمیکیی تایبەت کاری خۆی دەکاتە سەر میکرۆب، یان بەکتریاکە ناچالاک دەکات یان ئەوەتە دەیکوژێت.

246 جار خوێندراوەتەوە