لەڕێی چاندنەوەی دەنگەژێکانەوە توانای قسەكردن بۆ توشبویەكی شێرپەنجە گەڕێنرایەوە

KNN : Kurdish News Network
05:54 - 10/07/2024
تەندروستی
+
-

دوای  توشبونی بە شێرپەنجە و لەدەستدانی دەنگ-ی، چاندنەوەی دەنگە ژێ-کان بۆ پیاوێکی ئەمەریکی ئەنجامدرا و نەشتەرگەرییەکەش بە سەرکەوتو و دەگمەن لە بواری پزیشکی دادەنرێت.

 

تەندروستی:KNNC

 

مارتی کیدیان-ی تەمەن 53 ساڵ نزیکەی 10 ساڵ لەمەوبەر توشی شێرپەنجەی قورگ بو، هەرچەندە زیاتر لە 10 نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا تا بتوانن ژیانی بپارێزن، بەڵام پزیشکەکان ناچار بون دەنگە ژێیەکانی دەربهێنن بەوهۆیەوە دەنگی لەدەستدا و توانای قسەکردنی نەما.

 

پزیشکانی نەشتەرگەری لە کلینیکی مایۆ لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمەریکا، لە 29ی شوباتی ئەمساڵ بە نەشتەرگەرییەک کە ماوەی 21 کاتژمێری خایاند، دەنگە ژێیەکان و بۆری هەناسەیان بۆ کیدیان چاندەوە.

 

دوای نزیکەی سێ هەفتە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە، کیدیان توانی قسە بکات و خواردن قوتبدات، بڕیاریشە بەهۆی سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەی بەم نزیکانە نەخۆشخانە جێبهێڵێت و هێدی هێدی دەست بە ژیانی ئاسایی خۆی بکاتەوە.

 

چاندنی دەنگە ژێ-کان نەشتەرگەرییەکی زۆر دەگمەنە و ئەمە سێیەمین نەشتەرگەرییە تا ئێستا لە ئەمەریکا ئەنجامدرابێت.

 

کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریکی مەزەندە دەکات، لەمساڵدا زیاتر لە 12 هەزار و 600 کەس دوچاری شێرپەنجەی قورگ بوبن، توشبوەکان لەرێگەی بۆری دەستکردنی هەوا-ەوە هەناسەدەدەن.

 

سەرچاوە/CNN

255 جار خوێندراوەتەوە