بازرگانی عێراق: گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ دو هێندە بەرز بوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:17 - 10/07/2024
کوردستان
+
-

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرایكرد، بەراود بەساڵی رابردو بەروبومی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ دو هێندە بەرز بوەتەوە و گەیشتوەتە ئاستی خۆبژێوی.



هەواڵ: (KNNC)



محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: بێجگە لە پارێزگاكانی نەینەوا و كەركوك وەرزی بازاڕکردنی بەروبومی گەنم لە هەرێمی كوردستان لە لوتکەدایە و ناوەندەکانی بازاڕکردنە هەرێم زۆرترین بڕە گەنمیان وەرگرتوە.



وتیشی: بڕی گەنمی وەرگیراو لە جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی رابردودا نزیكەی (350) هەزار تۆن بوە، بەڵام ئەمساڵ بڕەكەی بۆ دو هێندە بەرزبوەتەوە كە تا ئێستا (700) هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە، ئەوەش ئاستەكەی گەیاندوە بە خۆبژێوی.



لای خۆشیەوە حەیدەر كەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە رایگەیاند: وەرزی بازاڕكردنی گەنم لە ئەمساڵدا باشترین وەرزبوە لە مێژوی عێراقدا كە ئاستەكەی گەیاندوە بە شەش ملیۆن تۆن و نیو كە ئەوەبڕەش پێویستی ساڵێكی وڵاتە لەگەڵ عەمبار كردنی یەك ملیۆن و نیو تۆن بۆ گەنجینەكان.

573 جار خوێندراوەتەوە