نرخى نەوت لە
بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەردانەهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت
و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر دابەزینى تۆمار کردوە.
ئابورى:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە لە
بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 84 دۆلار 41 سەنت مامەڵەی
پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و 11 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش
نرخەکەی بە 81 دۆلار 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی
پێشتر 86 سەنت دابەزیوە.
123 جار خوێندراوەتەوە