سودەكانی ئاو خواردنەوە لە بەیانیاندا

KNN : Kurdish News Network
07:40 - 09/07/2024
تەندروستی
+
-

پسپۆڕێكی هەناویی سودەكانی ئاو خواردنەوەی بەیانیان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: رۆژانە  لەشی مرۆڤ پێویستی بە زیاتر لە دو لیتر ئاوە.


هەواڵ: (KNNC)


د. ناتالیا نۆڤیکۆڤا، پسپۆڕی هەناو رایگەیاند، ئاو خواردنەوە لە بەیانیاندا سودی زۆر بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت و کۆئەندامی هەرس چالاک دەکات هەروەها هاندەری بەرهەمهێنانی ئەنزیمە پێویستەکانە.


رونیدەكاتەوە، پێویستە هەموو مرۆڤێک بزانێت کە ئەمە پێویستە، بۆیە دەبێت لە بەیانیاندا ئاو بخواتەوە، ئاو وەک هاندەری کۆئەندامی هەرس كار دەكات بۆ دەردانی ئەنزیمەكان، چونکە لەکاتی خەوتندا ئەنزیمەکان لەناو کەناڵەکاندا دەمێننەوە، بۆ ئەوەش دەبێت ئاو بخۆیتەوە کە دەست دەکات بە جوڵاندنیان دەكات.


د. ناتالیا نۆڤیکۆڤا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، بێجگە لە شلەمەنییەكانی دیكەی، لەشی مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە دو لیتر ئاوە، بۆیە پێویستە لە بەیانیاندا ئاو بخورێتەوە و منداڵەكانیشتان رابێنن لەسەر ئەوەی بەیانیان پەرداخێك ئاو بخۆنەوە.

374 جار خوێندراوەتەوە