شارەزایەكی كەشوهەوا وادەی هاتنی شەپۆلێكی گەرمای تاقەت
پڕوكێنی راگەیاند و سەبارەت بە كەشوهەوای ساڵی داهاتو مژدەی بەدانیشتوانی سەنتەری
شارەكاندا كە بەراورد بەساڵی رابردو زیاتر سپی پۆش دەبن.
هەواڵ: (KNNC)
محەمەد كەمال، شارەزای كەشوهەوا بە (KNN)ـی
راگەیاند: بەپێی پێشبینییەكان لە سبەینێوە شەپۆلێكی دیكەی گەرمای "تاقەت
پڕوكێن" سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەقی كاریگەریی
گەرماكەش دەكەوێتە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، رۆژی
دواتر شەپۆلەكە كۆتایی پێدێت.
وتیشی: چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی ئەو شەپۆلەدا، پلەكانی
گەرما لەنێوان (7 بۆ 8) پلە سیلیزی بەرز بێتەوە، ئەوەش وادەكات گەرماكەی "تاقەت
پڕوكێن" بێت و سەرجەم ناوچەكانی عێراق بەپلەی جیاواز بگرێتەوە.
رونیكردوە، پێشبینی دەكرێت رۆژانی پێنجشەممە و هەینی
پلەكانی گەرما لە ناوچەی گەرمیان لە نێوان (50 بۆ 51) پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە، كە
لەعێراقیش بەهەمان شێوە پلەیەكی بەرزی گەرمای نوێی پێوانەیی تۆمار دەكات و لەگەڵ
بەرزبونەوەی رێژەی شێ بۆ لە (10%) كە ئەوەش وادەكات هەست بە گەرمایەكی زیاتر
بكرێت.
محەمەد كەمال راشیگەیاند: لەبەر ئەوەی گەرمیان رێژەی
سەوزایی كەمە، پلەكانی گەرما بەراورد بە شارەكانی دیكەی هەرێم زیاتر بەرزدەبێتەوە،
بەڵام ناوچە كوێستانییەكانی سلێمانی و هەولێر بەگشتی و حاجی ئۆمەران بەتایبەتی
پلەكانی گەرما زۆر بەرز نابێتەوە.
سەربارەت بە ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی كوردسان
دەگرێتەوە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، شەپۆلی خۆڵبارین ناوەڕاست و خواروی عێراق
دەگرێتەوە، ئەو شەپۆلانەی كە رو لەهەرێم دەكەن، كاریگەری شەپۆلەكانی ئەوێیە و هیچ
پێشبینییەك نییە كە لە هەرێم خۆڵبارین روبدات.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشوهەوا لە بەرنامەی پرسی رۆژ
وتیشی: لەگەڵ ئەوەی لە ئێستاوە پێشبینی كردن بۆ باران بارینی ساڵی داهاتو قورسە،
بەڵام پێدەچێت كەمێك باران بارین دوابكەوێت، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە كە دوا كەوتنی
باران بارینەكە گرفت بۆ جوتیاران و كشتوكاڵكردن لە هەرێم دروست ناكات، مژدەشی بە
دانیشتوانی سەنتەری شاررەكانی هەرێمدا كە ساڵی ئایندە رێژەی بەفر زیاتر دەبارێت و
بەراورد بە ساڵی رابردو لەسەرنتەری شارەكان زیاتر سپی پۆش دەبن.
727 جار خوێندراوەتەوە