رۆناڵدۆ و پیپى واز لە یاریکردن دەهێنن؟

KNN : Kurdish News Network
12:17 - 06/07/2024
وەرزش
+
-

راهێنەرى پورتوگال ئاشکرایکرد، رۆناڵدۆ و پیپى واز لە یاریکردن ناهێنن و لەم قۆناغەدا کاتى بڕیارە تایبەتیەکان نییە.

وەرزش: KNNC

 

دواى دۆڕاندنەکەى پورتوگال بە فەڕەنسا لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى یۆرۆى 2024ى ئەڵمانیا و ماڵئاوایکردنى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى کاپتن و پیپى هاوکارى لە پاڵەوانێتییەکە، دەنگۆى ئەوە بڵاوبوەوە، کە هەردو یاریزانە بەتەمەنەکە واز لە یارى نێودەوڵەتى دەهێنن.

 

لەو بارەیەوە پرسیار لە ڕۆبێرتۆ مارتینێزى ڕاهێنەرى پورتوگال کرا، کە تۆڕى بى بى سى بەریتانى بڵاویکردوەتەوە و لە وەڵامدا دەڵێت "نەخێر، لە ئێستادا هەموو شتێک قورسە و هێشتا بەدەست دۆڕاندنەکەمانەوە دەناڵێنین، لەم قۆناغەدا بڕیارە تاکە کەسییەکان نادرێن".

 

لەلایەکى ترەوە، خۆسیە فۆنتى بەرگریکارى پورتوگال ئاماژەى بەوەکرد، لەوانەیە کریستیانۆ وپیپى بزانن کۆتایى کاروانەکەیانە لە هەڵبژاردەکەدا، کە شتى زۆریان بۆ پورتوگال بەدەستهێناوە، هەندێک جاریش پێویستە شوێنەکەت بە یاریزانە لاوەکان ببەخشیت و ڕێگەیان بدەیت بەهرەکانیان پیشانبدەن.

320 جار خوێندراوەتەوە