بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگەیاند؛
میكانیزمی نوێیان بۆ گه‌شتیاران داناوە بۆ وه‌رگرتنی دراوی دۆلار لە رێگەی فرۆشگای
كۆمپانیا و بانكه‌كانه‌وه له فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هەواڵ:KNNC
بانكی ناوه‌ندی عێراق
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت: ئامانجی لەم میكانیزمه نوێیە كه له 14ی ئەم
مانگەوە ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وه‌یه كه دۆلار بگاته گه‌شتیارانی
ڕاسته‌قینه و ئاسانكاری بۆ گه‌شتیاران بكرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
هاوڵاتییەکە ناوی دەچێتە سەر پلاتفڕۆمی ئەلیکترۆنی بانکی ناوەندیی عێراق و پسوڵەیەکیان
پێ دەبێت کە پشتگیری دانانی بڕی دینارەکە دەکات لە بانکەکە و دواتر دوای تەواوکردنی
رێوشوێنەکانی دەرچون بڕی پارەکەی بە دۆلار وەردەگرێت لە فڕۆکەخانە و لە سەرجەم رۆژەکانی
هەفتە و 24/7 دەبێت.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو،
بانكی ناوه‌ندی بڕیاریدا ڕێگه به كۆمپانیاكانی ئاڵ‌وگۆڕكردن بدات زیاتر له پشكێك
له ماوه‌ی هه‌فته‌كه‌دا وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی
گه‌شتیاران بده‌نه‌وه.
463 جار خوێندراوەتەوە