"هەفتەى داهاتو سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هەڵدەبژێردرێت"

KNN : Kurdish News Network
08:35 - 27/06/2024
عێراق
+
-

ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق وردەکارى رێککەوتنى لایەنە سوننە و شیعییەکان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرا دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

میدیاکانى عێراق لە زارى ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى سوننەوە بڵاویانکردەوە، هێزە سوننییەکان لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگى رێککەتون بۆ ئەنجامدانى دانیشتنێکى نائاسایى بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ بۆ ئەنجومەنەکە.

 

بەوتەى ئەو ئەندامە، هەفتەى داهاتو ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکە ئەنجام دەدات.


ئاشکراشیکرد، هەریەک لە سالم عیساوى و مەحمود مەشهەدانى دەچنە کێبڕکێى پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانەوە، بەڵام سالم عیساوى چانسى بە دەستهێنانى ئەو پۆستەى زیاترە، چونکە زیاتر لە 10 ئەندامى پارتى تەقەدوم کە پشتیوانى مەحمود مەشهەدانى دەکەن لەو حیزبە جیابونەتەوە و سەربەخۆیى خۆیان راگەیاندوە.

239 جار خوێندراوەتەوە