لە پێنج مانگی ئەم ساڵدا
لە عێراق 10 تەن ماددەی هۆشبەر و کارتێکەری عەقڵی دەستی بەسەردا گیراوە
و هەزاران بازرگان و بەکارهێنەریش دەستگیر کراون.
هەواڵ:KNNC
حوسێن یوسف تەمیمی،
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادەی هۆشبەر لە عێراق راگەیاند، لە
پێنج مانگی سەرەتای ئەم ساڵ 10 تۆن مادەی هۆشبەر و کارتێکەری عەقڵی
دەستیان بەسەردا گیراوە.
وتیشی: یەک تۆن لە
جۆرە جیاوازەکانی مادەی هۆشبەر بوە و نۆ تۆنیش ماددەی کارتێکەری
عەقڵی بون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، شەش
هەزار بازرگان و بەکارهێنەری هۆشبەر دەستگیر کراون، سزا بۆ زیاتر لە دو هەزاریان
دەرچوە.
بە گوێرەی ئامارەکان
هەر لەم ساڵدا 20 تۆڕى نێودەوڵەتى و 204 تۆڕى نێوخۆیی بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر
هەڵوەشێندراونەتەوە، 72 بازرگانی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بۆ
دەرچوە، 25 بازرگانی مادەی هۆشبەریش لە روبەڕوبونەوەکاندا کوژراون یان بریندار
بون.
225 جار خوێندراوەتەوە