دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستبەسەر کارگەیەکی پێکەوەنانی
ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە دەگرێت و تۆمەتباران روبەڕوی یاسا دەكاتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردەوە؛ دوای بەدواداچون و
چاودێری ورد، لە چالاکییەکەدا لە رۆژی (2024/6/2) ئاسایشی رۆژئاوا بەهەماهەنگی
بەڕێوەبەرایەتی بازگەکان، توانیان لەناوچەی (چیمەن)ـی نزیک شاری کەرکوک، دەست
بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنان و لەحیمکردنەوەدا
بگرن کە (17) ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە بەڕێگای نایاسایی لەشاری بەسرەوە هێنرابون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،تۆمەتباران بەنیازبون دوای چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە کوردستان
ساغیبکەنەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکران
و لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (240) لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە
لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
296 جار خوێندراوەتەوە