عیمران خان: كاری لەپێشینەمان رووبەڕوبونەوەی گەندەڵیی دەبێت
عیمران خان كە حزبەكەی لەهەڵبژاردنی مانگی رابردووی پاكستان سەركەوتنی بەدەستهێنا, سوێندی یاسایی خواردو وەك سەرۆك وەزیرانی حكومەتی نوێ دەستبەكاربوو.
دوێنێ عیمران خان لەپەرلەمانی وڵاتەكەی بەدەنگی 176 پەرلەمانتار هەڵبژێردرا. لەبەرامبەردا شاباز شەریف برای نەواز شەریف كاندیدی پارتی رابیتەی ئیسلامی 96 دەنگی بەدەستهێنا.
حزبەكەی عیمران خان لەهەڵبژاردنی 25ی تەمموزی رابردوو سەركەوتنی بەدەستهێنا. بەڵام نەیتوانی زۆرینەی رەها بەدەستبێنێت بۆ ئەوەی بە تەنها حكومەت پێكبهێنێت.
لەوتەیەكیدا لەبەردەم پەرلەمانتاران, عیمران خان ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن حزبەكەی ساختەكاریی كردبێت لە هەڵبژاردندا. بەڵێنیشیدا روبەڕوی گەندەڵیی ببێتەوە.
عیمران خان لەلایەن حزبە ركابەرەكانیەوە تۆمەتبار دەكرێت بە ئەنجامدانی ساختەكاریی و پشتیوانیكردنی لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانەوە.
1542 جار خوێندراوەتەوە