لە بۆردومانێکى ئیسرائیل 12 کەس لە حەلەب کوژران

KNN : Kurdish News Network
08:21 - 03/06/2024
جیهان
+
-

بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئیسرائیل باشورى رۆژهەڵاتى شارى حەلەب-ى  بۆردومان کرد و بەوهۆیەوە چەندین کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئاژانسەکانى هەواڵ لە سوریا بڵاویانکردەوە؛ ئیسرائیل بۆردومانى چڕى لە حەلەب دەستپێکردوە و چەندین کەس بەهۆیەوە بونەتە قوربانیی.

 

لەبارەى ئەم بۆردومانەوە روانگەى سوریی بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە؛ بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بۆردومانەکە بۆسەر شارۆچکەى حەیان بوە لە باشورى شارى حەلەب.

 

ئەوەش باسکراوە کە لەم بۆردومانەدا 12 کەس کوژراون کە سەرجەمیان سەر بە هێز و میلیشیاکانى نزیک لە ئێرانن و چەندین کەسى دیکەیش بریندار بون.

 

ئەوەى هاتوە کە جگە لە زیانە گیانییەکان، بۆردومانەکەى ئیسرائیل زیانى ماددى زۆرى لێکەوتوەتەوە.

215 جار خوێندراوەتەوە